سەرۆکی FIA کاردانەوەی پیشان داوە سەبارەت بە کڕینی فڕمووڵی یەک لە لایەن عەرەبستانەوە

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش عەرەبستان


Sep 02, 2023

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـــ سەرۆکی فیدراسێۆنی جیهانی ئۆتۆمبێڵڕانی (FIA) باس لەسەر پەیوەندی لەگەڵ فڕمووڵی یەک و ئەگەری کڕینی ئەو پێشبڕکێیانە لە لایەن عەرەبستانەوە دەکات.
 
لەسەر زاری Autocar، موحەمەد بن سەلیم لەبارەی پەیوندی فیدراسیۆنی جیهانی ئۆتۆمبێڵڕانی لەگەڵ ڕێکخراوەی فڕمووڵی یەک دەڵێت: ئێمە پێویستمان بە سێ شت هەیە، ڕێزگرتن، بە فەرمی ناسینی FIA و هەوەها ئینساف. بێ گومان زۆریش نزیکین لە ئامانجەکانمان.
من کۆبوونەوەی زۆر باشم هەبوو لەگەڵ ئیستفانۆ دومینیکانی(سەرۆکی فرمووڵی یەک) و ئەویش لەگەڵمان هاو بیر و ڕایە و ئێمە دەبێ بەرچاو ڕوون بین.
ئەگەر لەبارەی پوول و پارەوە بمانهەوێت مامەڵەی باشترمان هەبێت دەبێ پیشانی بدەین دەرئەنجامی پیلان و بەرنامەکانمان چۆن دەبێ.
 
سەرۆکی فیدراسیۆنی جیهانی فڕمووڵی یەک لەبارەی کڕینی فڕووڵی یەک و پێشنیار لە لایەن عەرەبستانەوە ڕایگەیاند: دوو ساڵ و نیوی ماوەتە بستنی بۆند و ئەم گرێبەستە بەسوودی سێ لایەنە FOM و FIA و تیپەکەنی بەشداربوو. ئێمە لێرە نین کە بەرگری کەین بەڵکوو بۆ بەرەو پێش کەوتن لێرەداین.
 
موحەمەد بن سەلیم لە ساڵەکانی 2021لە جیاتی ژان تۆد وەکوو سەرۆکی FIA هەڵبژێردرا.
 
ئامادەکردن: کەژاڵ حەمیدی