گوژمەیەك بۆ دروستكردنی پاركێك لە گەڕەكی پێنجی حەسارۆكی هەولێر خەرج دەكرێت

(0) / / کردستان / زایەڵە هەولێر حەسارۆک


Sep 03, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - وەزارەتی شارەوانی وگەشتوگوزار ڕایگەیاند:  وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار فەرمانێكی وەزاری دەركرد بەمەبەستی خەرجكردنی گوژمەیەك بۆ دروستكردنی پاركێك لە گەڕەكی پێنجی حەسارۆك لە شاری هەولێر.

گوژمەكە بریتییە لە 154 ملیۆن دینار و لەسەر ڕێژەی (15%)ی داهاتی سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر دابین دەكرێت. وەك لە فەرمانە وەزارییەكەدا هاتووە بۆ جێبەجێكردنی پرۆژەی دروستكردنی پاركێك لە گەڕەكی پێنجی حەسارۆك لەسەر ڕووبەری (4750)م2 لە شاری هەولێر خەرج دەكرێت.

ئامانج لە دروستكردنی پارك و باخچە لە شار و شارۆچكەكان بۆ بایەخدانی زیاترە بە زیادكردنی ڕێژەی سەوزایی و ڕەخساندنی ژینگەیەكی خاوێن بۆ دانیشتووانی شار و شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان.

کامەران کەریم