سودانی دۆخی كەركوك لەگەڵ حەلبوسی و بافڵ تاڵەبانی تاوتوێ دەكات

(0) / / عراق / زایەڵە کەرکوک سودانی بافڵ تاڵەبانی حەلبوسی


Sep 04, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - لەبارەی دۆخی كەركوكەوە، سەرۆك وەزیرانی عیراق لەگەڵ سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بارودۆخی كەركوك تاوتوێ دەكات.
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عیراق بڵاویكردۆتەوە، محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عیراق لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی نیشتمانیی كوردستان و محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق  پەیوەندی تەلەفۆنی ئەنجامداوە سەبارەت بە رەوشی كەركوك گفتوگۆیان كردوە.
راشیگەیاندوە، سودانی لەو پەیوەندیە تەلەفۆنیەدا باسی لە بارودۆخی كەركوك لەگەڵ حەلبوسی و بافڵ تاڵەبانی كردوە.
ئاماژەشیكردوە، هەردوو لایەن تەئكیدیانكردۆتەوە لەسەر رەخساندنی هەلێك و هەوڵدان بۆ گەڕاندنەوەی سەقامگیریی و پێكەوەژیانی ئاشتیانە لە شارەكە، لەوبارەیەشەوە رۆڵی دانیشتوانەكەی بە سەرجەم پێكهاتەكانیەوە بە پێویست زانراوەو رۆڵی هێزە چەكدارەكانی عیراقیش بەسەرجەم ریزەكانیانەوە لە بەزاندنی داعشدا بەرز نرخێنراوە.