بنزما، دژی عەرەبستان هەرا و ئاژاوەی ناوەتەوە

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش بنزما تۆپی پێ


Sep 04, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ ئەستێرەی پێشووی ڕێئالی مەدرید کارێکی پڕ دەنگ و باسی دژ بە پڕۆژەی تۆپی پێ عەرەبستان ئەنجام داوە و ئاژاوەی ناوەتەوە.

بەرپرسەکانی یانەی ئەلتحادی عەرەبستان هەوڵی زۆریان داوە تاکوو سورخیو ڕامووس کەپیتانی پێشووی ڕێئال بۆ لای خۆیان ڕاکشن. بەڵام ئەوەی ڕاستی بێ لە دوایین چرکەساتەکاندا سورخیو رامووس لەگەڵ یانەی پێشووی سۆیا ڕێککەوت و وڵامی یانەی ئەلتحادی نەدایەوە. گوڤاری "مارکا" یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی پاشەگەز بوونی ڕاموس بۆ گواستنەوە بۆ عەرەبستانی، کەریم بنزما زانیوە و دەڵێت: بنزما پەیوەندی زۆر نزیکی هەیە لەگەڵ ڕاموس هەر بۆیە ڕاموس لەبارەی ڕوێشتن و گواستنەوەی بۆ ئەلتحاد، داوای ڕاوێژکاری لە بنزما کردووە و ئەویش ڕاموسی لە ئەنجامی ئەو کارە پەژیوان کردۆتەوە و بەم شێوەیە بنزما، دژی پڕۆژەی گەورەی تۆپی پێ عەرەبستان وەستاوە.

لەم دوایانەدا بنزما لەگەڵ نونو ئسپریتۆ ڕاهێنەری بەناوبانگی تیپی ئەلتحاد پێکدادان و دەمەقاڵەی بووە.

ئامادەکردن: کەژاڵ حەمیدی