تۆمارکردنى بایۆمەترى و دەرهێنانى کارتى دەنگدان بۆ 20ى مانگ درێژکرایەوە

(0) / / عراق / زایەڵە دەنگدان کوردستان هەڵبژاردن


Sep 04, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - کۆمسیۆنى باڵاى هەڵبژاردنەکانى عێراق تۆمارکردنى بایۆمەترى و دەرهێنانى کارتى دەنگدانى بۆ 20ى مانگ درێژکردەوە.

کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق رایگەیاند:بەهۆى قەرەباڵغى بنکەکان بڕیارمانداوە بە درێژکردنەوەى کاتى تۆمارکردنى بایۆمەترى و دەرهێنانى کارتى دەنگدان بۆ 20ى ئەم مانگە تا ئەو هاوڵاتیانەى تائێستا کارتى بایۆمەترى و دەنگدانیان دەرنەهێناوە دەریبهێنن.

شایه‌نى باسه‌ لە رۆژی 13ى مانگی تەموزەوە پرۆسەی نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران لە نوسینگەکانی سەر بە کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق لە سەرجەم پارێزگاکان دەستی پێکردووە.

کامەران کەریم