ئایەتوڵڵا ڕەئیسی: هاوکاری ئێران و عەرەبستان بەر بە دەستوەردانی وڵاتانی بیانی لە ناوچە دەگرێت

(0) / / ایران / زایەڵە ناوچە سەعودی عەرەبستان


Sep 05, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ عەلیڕەزا عەنایەتی باڵوێزی کۆماری ئیسلامی ئێران لە عەرەبستانی سعوودی لە کاتی نزیکبوونەوە لە ڕۆیشتنی بۆ ڕیاز لەگەڵ سەروکۆماری ئیسلامی ئێران کۆ بوونەوە.

ئایەتوڵڵا ئیبراهیمی ڕەئیسی لەو دیدارەدا وێڕای جەخت کردنەوە لەسەر ڕەوتی کۆماری ئیسلامی ئێران لەبارەی پەرەسەندن و هەروەها پتەو کردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ، لە ئێران و عەرەبستان وەکوو دوو وڵاتی زۆر کاریگەر لەسەر ناوچەکە و لەسەر جیهانی ئیسلامیش نێوی بردووە و خوازیاری بەهرەهەڵگری لە هەموو جۆرە تواناییەکان بووە، بە مەبەستی پەرە و گەشە سەندنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان تاران و ڕیاز.

سەروکۆماری ئیسلامی ئێران وتی: هاوکاری ئێران و عەرەبستان و هەروەها زیادبوونەوەی هاوکاری هەموو وڵاتەکانی ناوچەکە بە شێوازی دوولایەنە و چەن لایەنە و لە بواری بابەتەکانی جیهانی ئیسلام و لە دوو ئاستی دەوڵەتی و کۆمەڵگایدا دەبێتە هۆی بڵیندی و پێشکەوتوویی وڵاتەکانی ناوچەکە و هەروەها کۆتایی بە دەستێوەردانی وڵاتانی بیانی دێنێت.