راگەیەندراوێک لە وەزارەتی دارایی عێراق لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم

(0) / / اقتصادی / زایەڵە موچە دارایی فەرمانبەران


Sep 06, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - وەزارەتی دارایی عێراق دەڵێت:هەردوو بانکی رافیدەین و رەشید رێککەوتن لەگەڵ وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان واژۆ دەکەن و پارەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بە قەرز دابین دەکەن، ئەوەش دوای بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بۆ خەرجکردنی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان.

وەزارەتی دارایی عێراق لە راگەیێندراوێکدا کە شەوی سێشەممە بڵاویکردووەتەوە، دەڵێت:  دەبێت وەزیری دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئەو دوو بانکە رێککەوتنەکە واژۆ بکات بۆ زامنکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بە قەرز بە مەرجێک دواتر ئەو قەرزە لە شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان لە یاسای بودجە بدرێتەوە.

کامەران کەریم