ئەلهیلال گرانترین تیپی غەیر ئەورووپی جیهان

(0) / / ورزش / زایەڵە ئەلهیلال تۆپی پێ ئەورووپا وەرزش


Sep 06, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ــ 10 یانەی تۆپێ پێ زۆر گران و بەنرخی غەیر ئەورووپی جیهان ناسێندران.

هەموو مدیدیاکانی جیهان باس لە زۆر پارە خەرجکردنی عەرەبستان دەکەن بۆ تۆپی پێ ئەو وڵاتە و ئەلهیلال یەکێ لەو یانەیانەیە کە لە هاوینی ڕابردوودا زۆرترین پارەی خەرج کردووە.

هاوپەیوەند لەگەڵ ئەم بابەتەش ماڵپەڕێکی بیانی بەنرخ و گرانترین تیپەکانی جگەی لە تیپ و یانە ئەورووپییەکان ناساندووە کە 3 یانەی عەرەبستانی لە ڕەدەی یەکەم تا سێهەم جێگیر بوون.

ئەلهیلال بە نرخی 260 ملیۆن یۆرۆوە وەکوو گرانترین یانەی تۆپی پێ دەرەوەی ئەورووپا ناسێندرا و ئەللاهی بە نرخی 201  ملیۆن یۆرۆ لە ڕەدەی دوهەم و یانەی نەسریش بە نرخی 196 ملیۆن یۆرۆ لە ڕەدەی سێهەمدا جێگیر بوون.

10 یانەی زۆر گران و بەنرخی دەرەوەی ئەورووپا بەم شێوازەیە

1ــ ئەلهلالی عەرەبستان
2 ــ ئەللاهی عەرەبستان
3ــ نەسری عەرەبستان
4ــ فلامینگوی بەڕازیل
5ــ پالمیراس بەڕازیل
6ــ ئەلتحادی عەرەبستان
7ــ سائوپائولو
8ــ ریڤێر پلاتێ ئەرجەنتین
9ــ ئتلتیکۆی بەڕازیل
10ــ کورینتیانسی بەڕازیل

ئامادەکردن: کەژاڵ حەمیدی