عێراق و ئێران ڕێككەوتن لەسەر زیادكردنی هاوكارییە تەندروستییەكانی نێوان هەردوو وڵات

(0) / / عراق / زایەڵە عێراق ئێران تەندروستی


Sep 08, 2023

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - عێراق و ئێران ڕێككەوتنێكیان بۆ زیادكردنی هاوكارییە تەندروستییەكانی نێوان هەردوو وڵات ڕاگەیاند، هاوكات تاران ئاشكرایكرد: لەماوەی سەردانی چلەدا چوار هەزار كادری پزیشكی ناردووە.
وەزیری تەندروستی ئێران بەهرام عەینوڵڵاهی، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: وڵاتەكەی پێشوازی لە سەردانی پزیشكانی عێراقی دەكات بۆ ئێران بۆ سوود وەرگرتن لە خزمەتگوزاری و شارەزایی پزیشكییان.
ئاماژەی بەوەشكرد: وڵاتەكەی ڕاوێژكارێكی تەندروستی دەنێرێت بۆ مانەوەی لە باڵیۆزخانەی كۆماری ئیسلامی ئێران لە عێراق بۆ پلاندانان و هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی، بە ئامانجی زیادكردنی هاوكارییەكانی نێوان هەردوو وڵات.
سەبارەت بە ئامادەبوونی كارمەندانی پزیشكی ئێران لە ماوەی سەردانی چلەدا، عەینوڵڵاهی تەئكیدیكردەوە: وڵاتەكەی بە فەرمی 4 هەزار كادری پزیشكی ڕەوانەی عێراق كرد لە پسپۆڕییە جیاوازەكان، جگە لەو پزیشكە سەردانكەرانەی بەشدارییان لە سەردانەكەدا كرد، بەو پێیەی ڕۆڵێكی سەرەكییان لە خزمەتكردندا هەبووە.
وتیشی: وەزارەتی تەندروستی ئێران لە ڕێگەی دامەزراندنی نەخۆشخانەیەكی گەڕۆكەوە ئەزموونێكی سەركەوتووی هەبوو لەو سەردانەدا كە دەتوانرێت لە ساڵانی داهاتوودا سوودی لێ وەربگیرێت.