دەسپێکی خراپی گرانترین ڕاهێنەری مێژوو، لەگەڵ عەرەبستان

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش عەرەبستان


Sep 10, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ گرانترین ڕاهێنەری مێژووی تۆپی پێ لەگەڵ تیپی عەرەبستان دەسپێکێکی زۆر خراپی هەبوو.

تیپی نیشتمانی تۆپی پێ عەرەبستان شەوی ڕابردوو لە یەکەمین یاری خۆیدا بە ڕاهێنەری ڕۆبێرتۆ مانچینی ڕاهێنەری پێشووی تیپی ئیتالی لەگەڵ تیپی کاستاریکا کێ بەر کێ داوە و بە ئاکامی 3 بەر 1 یارییەکەی دۆڕاوە.

مانچینی حەوتەی ڕابردوو بە شێوازی فەرمی کاری خۆی لەگەڵ تیپی عەرەبستان دەست پێکرد، پاڵەوانی ئەورووپا دەسپێکێکی زۆر خراپی هەبوو لەگەڵ عەرەبستان. ئەو ڕاهێنەرە ئیتالییە وەکوو گران و بەنرخەرین ڕاهێنەری مێژووی تۆپی پێ دێتە ئەژمار.

گۆڤاری "ئەڵڕیازیە"ی عەرەبستان کاردانەوەی سەبارەت بە دەسپێکی خراپی مانچینی پیشان داوە و نوسیویەتی" ڕۆبێرتۆ مانچینی لە یەکەمین یاری خوێدا  لەسەر کورسی عەرەبستان و بەرانبەر بە کارستاریکا هیچ بە باشی کاری نەکرد و 3 بەر 1 یارییەکەی دۆڕا. تیپی نیشتمانی عەرەبستان لەو یارییەدا خۆی ون کردبوو و وەکوو هەمیشە یاری نەدەکرد.

ماڵپەڕێ "سپۆرت" لەسەر هەمان بابەت نووسیویەتی: مانچینی هێشتاکوو لە سەرەتای ڕێگەدایە و کاتی دەوێ تاکوو بتوانێت دۆخی تیپی نیشتمانی چاکتر بکاتەوە بێ گومان لە داهاتوودا دۆخی هێڵی بەرگریکەر تیپی نیشتمانی عەرەبستان باشتر دەبێت.

کەژاڵ حەمیدی