تەنیا کچێک کەوا دەیڤید تەیلۆری شکست داوە
(0) /
زایەڵە ـــ دەیڤید تەیلۆر ئەم ڕۆژانە بە توندی و بەردەوامی خەریکی ڕاهێنانە بۆ بەشداری پێشبدکێیەکانی زۆرانی ئازادی جیهانی.
پێشبڕکێیەکانی زۆرانی ئازاد و فەرەنگی لە ڕێکەوتی 25ی حوزەیران بە میوانداری وڵاتی تەبەرستان دەستپێدەکات ئەو پێشبڕکێیانە وەکوو یەکەمین ڕووداو بۆ بەدەستهێنانی بەشداری ئۆڵۆمپیکی پاریس دێتە ئەژمار.
دەیڤید تەیلۆر و حەسەن یەزدانی هەر دووکیان وەکوو بەشداری کێشی 86 کیلۆگرام بۆ زۆرانی ئازاد دێنە ئەژمار و چەندین جار لە فیناڵی جیهانیدا و ئۆڵۆمپیکیشدا بەرانبەر بە یەکتر پێشبڕکێیان داوە.
دەیڤید تەیلۆری ئەمریکایی زۆرانگیری ئەمریکی بە بڵاوکردنەوەی چەندین کورتە فیلم و وێنە لەسەر لاپەڕی تایبەتی خۆی ڕاهێنانەکانی لەگەڵ کچەکەی پیشان داوە و نووسیویەتی ئەو(کچەکەی) هەمیشە زۆرترین سەرپشک دەگرێت و سەردەکەفێت.
کەژاڵ حەمیدی
تێبينيێك بنێرە: