ته‌واوی سێكته‌ری ته‌ندروستی په‌كده‌خه‌ین؛ ئەگەر تا سێ رۆژی تر موچەی مانگەكانی (8-7) دابەشنەكرێت
/
کردستان
/
زایەڵە
مووچە
تەندروستی
زایەڵە - لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا سەندیكای كارمەندانی تەندروستی: ئێمه 72 سه‌عات مۆڵه‌ت ده‌ده‌ین به‌عێراق‌و هه‌رێم، ئه‌گه‌ر موچه‌ى مانگه‌كانى 7و 8 دابه‌شنه‌كرێت، ئه‌وا سێكسته‌رى ته‌ندروستى په‌كده‌خه‌ین، ئێستاش ده‌واممان كردوه به‌نیوه، له‌هه‌ندێ شوێن دوو ڕۆژو له‌هه‌ندێك شوێنیش سێ ڕۆژ ده‌وامه.
لێره‌وه داوا له‌هه‌ردوو حكومه‌تى عێراق‌و هه‌رێم ده‌كه‌ین هه‌رچى زوه دابه‌شكردنى موچه ده‌ستپێبكه‌ن ئه‌گه‌رنا له‌م سێ ڕۆژه‌دا هه‌واڵى دڵخۆشكه‌رمان نه‌ده‌نێ، ئه‌وا سێكته‌رى ته‌ندروستى داده‌خه‌ین له‌هه‌رێمى كوردستان، دوو مانگ و 20 رۆژە (166) بنكەی تەندروستیمان داخستووەو ئەنجومەنی وەزیران وەڵامێكی بۆ ئێمە پێ نیە.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: