ئەڵمانیا بۆ یەکەمجار پلەی پاڵەوانێتی جامی جیهانی باسکەی بەدەستهێنا

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش باسکە ئەڵمانیا


Sep 11, 2023

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـــ  دیداری دوایینی جامی جیهانی باسکەی جیهان 2023 دوێنی لە نێوان دوو تیپی ئەڵمانیا و تەبەرستان لە هوڵێکی 20هەزار کەسیدا بەڕێوەچوو.
 
لەو یارییەدا تیپی نیشتمانی ئەڵمانیا یەکەم فیناڵی خۆی لە جامی جیهانیدا ئەزموون دەکرد و توانیویانە بەرانبەر بە ڕەقیبی بەناوبانگی خۆیان بە ئاکامی83 بەر 77 شکست بەن و بۆ یەکەمجار پلەی پاڵەوانێتی جامی جیهانی بەدەست بهێنن.
 
تیپی نیشتمانی باسکەی ئێرانیش بۆ ئەو پێشبڕکێیانە ئامادە بوو و لە نێوان 32 تیپی بەشداربوو، پلەی 31ی بەدەست هێنا، تیپی ئێران لە خولی پێشوودا وەکوو باشترین تیپی ئاسیایی ڕوێشتبوو بۆ یارییەکانی ئۆڵۆمپیک بەڵام لەم خولەدا تیپی ژاپۆن توانی ئیزنی بەشداری ئۆڵۆمپیک بەدەست بهێنێت.
 
کەژاڵ حەمیدی