پاڵەوانی تێنیسی خانمانی ئەمریکا، خەڵکی بەر تانە و تەشەر خستووە

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش ئەمریکا تێنیس


Sep 12, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ خانمە گەنجێکی تەمەن 19 ساڵان عینوانی پاڵەوانێتی تێنیسی ئازادی ئەمریکای لە بەشی خانماندا بەدەست هێناوە.

کۆکۆ گاف خانمە وەرزشوانی خەڵکی ئەمریکا لە پێشبڕکێیەکانی تێنیسی ئازادی ئەمریکا عینوانی پاڵەوانێتی بەدەست هێناوە.
ناوبراو بە ئاکامی 2 بەر یەک (ئارینا سابالێنکا)ی شکست داوە و یەکەمین عینوانی پاڵەوانێتی گرەندئسلمی خۆی بەدەست هێناوە.

کۆکۆ گاف پاش بەدەست هێنانی پلەی پاڵەوانێتی وتی: سوپاس و پێزانینی خۆم ئاراستەی هەموو ئەو کەسانە دەکەم کە هیچ باوەڕیان پێ نەبووم! من پێشتر 500 سەرپشکم بەدەست هێنا و خەڵکی گوتیان ئەدی ڕادەوێستی و بەسیەتی پاشتر عینوانی پاڵەوانێتی 1000 سەرپشکیم بەدەست هێنا و خەڵکی دیسان گوتیان ئەوە گەورەترین پلە بوو کە بۆت دەکرا بەدەستی بێنی، بەڵام پاش سێ حەوتە من لەگەڵ ئەم (جام)ی پاڵەوانێتی جیهانە لێرە ڕاوەستاوم.

کەژاڵ حەمیدی