مهترسیهكى گهوره روو له سلێمانى دهكات
(0) /
زایەڵە - د، پشدەر عەبدوڵا بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵانی فێرکاری دکتۆر جەمال ئەحمەد ڕەشید لە پهڕهى خۆی نوسیویەتی: بەداخەوە نەخۆشخانەی منداڵانی فێرکاری دکتۆر جەمال ئەحمەد ڕەشید لەبەردەم داخستندایە، بەهۆی پێنەدانی مووچە بە پزیشکان و کارمەندانی تەندرووستی و ئیداری و پەرستاران.
هاوكات نوسیویەتی: ئێمە لە ئیدارەی نەخۆشخانە بەتەواوی پشتگیری پزیشکان و کارمەندانی ئیداری و تەندرووستی و پەرستاران ئەکەین، داواش لە حکومەت ئەکەین کە هەرچی زووترە مووچە دابین بکات.
ههروهها داواش لە هاووڵاتیان دەکات، "لەکاتی سەردانی نەخۆشخانە ڕەچاوی باروودۆخی دەروونی پزیشکان و کارمەندەکانمان بکەن بۆ ئەوەی بتوانن بەردەوام بن،چونکە پزیشکانی گەنج و کارمەندەکان و پەرستاران جگە لە مووچە هیچ سەرچاوەیەکی داهاتیان نیە.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: