وەزیری دەرەوەی نەمسا گەیشتە هەرێمی کوردستان

(0) / / کردستان / نەمسا هەرێم کوردستان هەولێر ئەلکساندەر شاڵنێرگ


Sep 12, 2023

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - وەزیری دەرەوەی نەمسا گەیشتە هەرێمی کوردستان و بڕیارە سبەی لەگەڵ مەسعود بارزانی؛ نێچیرڤان بارزانی، مەسرور بارزانی و قوباد تاڵەبانی کۆببێتەوە. 
 
ئەلکساندەر شاڵنێرگ، وەزیری دەرەوەی نەمسا لە رێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێرەوە گەیشتە هەرێمی کوردستان و پێشوازی لێکرا. 
 
سبەی چوارشەممە ئەلێکساندەر شۆڵنبێرگ بە جیا لەگەڵ مەسعود بارزانی، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران کۆدەبێتەوە. 
 
شاڵنێرگ و بەرپرسانی هەرێمی کوردستان باس لە پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و ڤیەننا، دۆخی عێراق و پێشهاتەکانی ناوچەکە دەکەن.