دوایین سەمای پاشا و پێکهێنانی تیپی خولیایی ئەمریکا بۆ ئۆڵۆمپیک

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش ئەمریکا ئۆڵۆمپیک


Sep 13, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ ئەستێرەی پێشەنگی باسکەی ئەمریکا دەیهەوێت یاری بۆ ئۆڵۆمپیکی 2024 بکات و لەگەڵ تیپێکی پڕ ئەستێرە بۆ ئۆڵۆمپیکی پاریس ئامادە بێت.

ئۆڵۆمپیکی 2024ی پاریس نزیکەی 315 ڕۆژی دیکە دەست پێدەکات و لێبران جیمز ئەستێرەی پێشەنگی باسکەی ئەمریکا و تیپی لوس ئانجلس زۆریان پێ خۆشە بەشداری ئۆڵۆمپیکی پاریس بکەن.

جیمز پێشتریش حەز و ویستی خۆی بۆ بەشداری ئۆڵۆمپیک دەربڕیبوو و گوتبووی نایەوێت ئەو ڕێگا بە تەنیایی ببڕێت، بۆیە لەگەڵ هەنێ لە ئەستێرەکانی NBA پەیوەندی گرتووە و تیپێکی زۆر بەهێزیشی پێک هێناوە.

دەبڕینەکانی جیمز ئەو ڕاستیە ئاشکرا دەکات کە پاشا دەمێکە بیر لە بەشداری ئۆڵۆمپیک دەکاتەوە.
جیمز دەیەوێت هەر لە ئێستاوە پێکهاتەی تیپی خولیایی نیشتمانی باسکەی ئەمریکا بە ئامادەبوونی خۆی تەواو بکات و هەر بەو مەبەستەش لەگەڵ ئیسفن کری، کوین دورنیت، ئانتۆنی دیڤیس، جەیسۆن تیتۆم و دریماند گرین پەیوەندی گرتووە و ئەو ئەستێرە ناودارانەش حەزی خۆیان بۆ بەشداری ئۆڵۆمپیک دەربڕیوە.

بەشداری تیپی خولیایی باسکەی ئەمریکا لە ئۆڵۆمپیکی پاریسدا وەکوو دوایین سەمای ئەو ئەستێرە ناودارانە لە گۆڕەپانێکی گەورەدا دێتە ئەژمار.

کەژاڵ حەمیدی