جۆکۆڤیچ، بوو بە کەسی یەکەمی تێنیسی جیهان
(0) /
زایەڵە ـــ نواک جۆکۆڤیچ ئەستێرەی تێنیسی جیهان، بە هۆی گەیشتن بە پلەی پاڵەوانێتی لە کێبەرکێیەکانی ئازادی ئەمریکا، ئەمڕۆ لە دوایین پلەبەندی جیهانیدا گەڕایەوە بۆ سەرووی ڕیزبەندییەکە و جێ کارلۆس ئالکاری گرتەوە.
جۆکۆڤیچ بەرانبەر بە مێدودۆف گەیشتە بەرتری و بوو بە قارەمانی تێنیسی جیهان و 2000 سەرپشکی بەدەست هێنا و جیاوازی لەگەڵ ئالکاراس گەیشتە 3260 سەرپشک.
نێوی پێنج تێنیسۆری بەرتری جیهان ئەمانەیە.
1ــ نواک جۆکۆڤیچ، 11795 سەرپشک
2ــ کارلۆس ئالکاراس، 8535 سەرپشک
3ــ دەنیل مێدۆدۆف، 7280 سەرپشک
4 ـــ هولگر ڕۆن، 4710 سەرپشک
5ـــ ئیستفانۆس تسیتسیپاس، 4615 سەرپشک.
کەژاڵ حەمیدی
تێبينيێك بنێرە: