هەفتەی داهاتوو کۆنفرانسی مەکتەب و مەڵبەندەکانی یەکێتی دەست پێدەکات
(0) /
زایەڵە - تەلار لەتیف وتەبێژی کۆنگرەی پێنجی یەکێتیی ڕایگەیاند: ھەفتەی داھاتوو کۆنفرانسەکان دەستپێدەکات لەسەرجەم مەکتەب و مەڵبەندەکانی یەکێتیی بۆ دیاری کردنی ئەندامانی کۆنگرەی پێنج . ھەڵبژاردنەکان لەیەک رۆژدا دەکرێت لەسەرجەم ئۆرگانەکانی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان .
وتیشی: رۆژی 27ی ئەیلول لەژێر دروشمی نوێگەری لەکاردا و کۆدەنگی لەبریاردا دەست دەکەین بەپێنجەمین کۆنگرەی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان .ھەر لەئێستاوە پیرۆزبایی لەسەرجەم یەکێتییەکان دەکەین کە کۆنگرەیەکی سەرکەوتوو دەبێت .ئامانجی کۆنگرەی پێنجی یەکێتیی ،لەدروشمەکەیەوە دیارە کە نوێگەری لەکار و کۆدەنگی لەبریارە.
ئەوەشی خستەڕوو: بەیەک دەنگ و یەک بریار کاردەکەین .نوێگەری لەکاری داھاتومانە ،کارکردن دەبیت بەیەک دەنگ و رەنگ بۆ ھەموو پرسەکانی داھاتوی یەکێتیی .ئەمرۆ رێنمایەکانی ئەنجامدانی کۆنفرانس بۆ سەرجەم ئۆرگانەکانی یەکێتیی دەنێرین ، بریاری ئەنجامدانی کۆنگرە لەشاری کەرکوک درا ، لەشاری سلێمانیش کۆنگرەکە بەرێوەدەچێت.دەزگای ھەڵبژاردنی یەکێتیی و لایەنە پەیوەندیدارەکان راسپێردراون بۆ بەرێوەبردنی کۆنفرانسەکە لەھەموو ئۆرگانەکانی یەکێتیی.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: