خۆتەیارکردنی بەربڵاوی میسر بۆ میوانداری ئۆڵۆمپیک
(0) /
زایەڵە ـــ وڵاتی میسر لە حاڵی تەیار و ئامادەبوونێکی بەربڵاودایە بە مەبەستی میوانداری ئۆڵۆمپیکی 2036.
میسرییەکان گەڵاڵە و پلانی زۆریان داڕشتوون بە مەبەستی میوانداری ئۆڵۆمپیکی 2036 و لە حاڵی سازکردنی شارێکی نوێدان بۆ بەدی هاتنی خەون و خولیاکانیان ئەمە لە حاڵێکدایە کە هێشتاکوو بە شێوازی فەرمی بۆ میوانداری ئۆڵۆمپیک نێوی خۆیان تۆمار نەکردووە.
دەسپێکی کاری میسرییەکان لە ساڵەکانی 2015 بەملاوە ئەنجام بووە و دەوڵەتی میسر مووچەی 40 ملیارد پۆندی بۆ سازکردنی پڕۆژەی گەورەی شاری ئۆڵۆمپیکی دابین کردووە، شارێکی نوێ کە لە نزیکی شاری قاهێرە و لەبەشی ڕۆژئاوەی ئەو شارەوە جێگیر دەبێ و هێشتاکوو هیچ نێوێکی لەسەر دانەنراوە و بڕیارە میوانداری 6.5 ملیۆن کەس بێت.
میسرییەکان لەو باوەڕەدان کە، کاتێ قەتەر توانیویەتی میوانداری جامی جیهانی بێت، ئەوا وڵاتی میسریش بە مێژوویەکی چەن هەزار ساڵە و ئابوورێکی پەرەسەندوو بێگومان دەتوانێت وەکوو یەکەم وڵاتی ئەفریقایی، میوانداری ئۆڵۆمپیک بکات.
کەژاڵ حەمیدی
تێبينيێك بنێرە: