سەرۆکی بەرەی تورکمانی: کەرکووک هیچ کات بەشێک نەبووە لە هەرێمی کوردستان و هیچ کات ئەمەش ڕوو نادات

(0) / / جهان / زایەڵە کەرکووک


Mar 22, 2021

قەبارەی فۆنت:

سەرۆکی بەرەی تورکمانی ڕایگەیاند: کەرکووک هیچ کات بەشێک نەبووە لە هەرێمی کوردستان و هیچ کات ئەمەش ڕوو نادات.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە بە گێڕانەوە لە نینا، ئەرشەد ساڵحی سەرۆکی بەرەی تورکمانی عێراق لە لێدوانێکدا جەختی لەوە کردەوە کە کەرکووک هیچ کات بەشێک نەبووە لە هەرێمی کوردستان و هیچ کات ئەمەش ڕوو نادات.
ناوبراو لە وەڵامی لێدوانێکی کەمال کەرکووکی یەکێک لە سەرکردەکانی حزبی دیموکراتی کوردستان کە کەرکووکی وەک "هێمای کوردستان" پێناسە کردبوو، وتی: کەرکووک بەشێک نەبووە لە هەرێمی کوردستان و لە داهاتووشدا نابێتە بەشێکی هەرێم و ئێستاش تێیدا ئاسایش و سەقامگیری بەرقەرارە.
هەروەها بە ئاماژە کردن بەوەی کە دەبێت کەرکووک دوور بێت لە ناکۆکییەکانی نێوان حزبەکان وتی: ئەم درووشمە شۆوینیانە زۆرتر بە زیانی کورد دەشکێتەوە و مەترسیە بۆ سەر پێکەوەژیانی ئاشتییانەی پێکهاتەکانی کەرکووک.