جگه‌رەی ئه‌لیكترۆنی به‌خوار (18) ساڵ فرۆشتو؛ ه‌قائیمقامیەتی سلێمانی مارکێتی چرۆی داخست

(0) / / کردستان / زایەڵە جگەرە سلێمانی تەندروستی


Sep 16, 2023

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - بەهۆی فرۆشتنی جگەرەی ئەلیکترۆنی بەخوار (18) ساڵ، قائیمقامیەتی سلێمانی مارکێتی چرۆ دادەخات.
قایمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند: لەسەر سکاڵای هاوڵاتیان و بەهۆی فرۆشتنی جگەرەی ئەلیکترۆنی (ڤایپ) بەمناڵی خوار (18) ساڵ بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی لیژنە هاوبەشەکان مارکێتی چرۆ لەگەڕەکی ئیبراهیم ئەحمەد دادەخات و خاوەنەکەشی روبەڕوی رێکاری یاسایی دەکرێتەوە.
یاسا رێگری له‌ فرۆشتنی جگه‌ره‌‌، جگه‌ره‌ی ئه‌لیكترۆنی (ڤایپ)، نێرگه‌له و خواردنه‌وه‌ كهولییه‌كان به‌ منداڵی نەوجەوان و خوار (18) ساڵ کردوە‌، بۆیه‌ پێویسته‌ خاوەنی هۆڵەکانی بلیارد، کافتریا و کۆفی شۆپی نێرگەلە کێشان، شوێنی خواردن وخواردنەوە کهولییەکان رێگری لە خوار (18) ساڵ بکەن بۆ شوێنەکانیان و هیچیان پێنه‌فرۆشن، بەپێچەوانەوە لەلایەن قائیمقامیەتی سلێمانییەوە شوێنەکانیان دادەخرێت و خاوەنەکانیشیان روبەڕوی رێکارە یاساییە توندەکان دەکرێتەوە.
لەکاتی هەبونی گومان یان بۆ گەیاندنی سکاڵا و زانیاری بەقائیمقامیەتی سلێمانی و لیژنە هاوبەشەکان، پەیوەندی بە ژمارە مۆبایلی (07708677777)ـەوە بکەن.
کامەران کەریم