پولەند پاش 14ساڵ بوو بە پاڵەوانی باڵەی ئەورووپا
(0) /
زایەڵە ـــ تیپی نیشتمانی باڵەی پۆلەند بە سەرکەفتن بەرانبەر بە تیپی نیشتمانی ئیتاڵی، پلەی قارەمانی ئەورووپای پاش 14ساڵ بەدەستهێنا.
فیناڵی پێشبڕکێیەکانی قارەمانی پیاوانی ئەورووپا شەوی شەممە لە شاری ڕۆم و لە نێوان دوو تیپی پۆلەند و ئیتاڵی بەڕێوەچوو و بە ئاکامی 3 بەر 0 بەسوودی پولەند کۆتایی پێهات.
تیپی نیشتمانی (ئسلۆنی)یش لە یاری ڕیزبەندیدا بە ئاکامی 3 بەر 2 لە تیپی بەهێزی فەڕنسەوە تێپەڕی و بۆ جاری دووهەم لەسەر پلەی سێهەمی پێشبڕکێیەکانی ئەورووپا جێگیر بوو، تیپی نیشتمانی ئسلونی بۆ 3 جار پلەی جێگری قارەمانی لە کارنامەی خویدا هەیە.
کەژاڵ حەمیدی
تێبينيێك بنێرە: