فەرمانی دەستگیرکردن بۆ ئەو وەستایەی کەوانتەرە دەرچوو کە پارەی هاوڵاتیانی لە کەلار بردوو هەڵهات

(0) / / کردستان / زایەڵە کەلار


Sep 17, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - پاش ئەوەی وەستایەکی کەوانتەر لە کەلار پارەی ژمارەیەک هاوڵاتی دەبات و هەڵدێت، زیاتر لە 25 کەس سکاڵایان لە کەلار و خانەقین و سلێمانی لەسەری تۆمار کردووە.

عەلی جەمال قەدووری وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان بەزایەڵەی ڕاگەیاند: فەرمانی دەستگیرکردن بۆ خاوەن کارگەکە دەرچووە، بەپێی فەرمانی مادەی 456 لە یاسای سزادانی عێراقی، ساڵی 1969. داوا لە هاووڵاتییانی خۆشەویست دەکەین دووربن لەم کارانە، یان مامەڵە لەگەڵ کارگەیەک دەکەن دڵنیا بن کە ئەو کارگەیە کار دەکات.

خاوەن کارگەکە بڕی 7000 دۆلاری لە ئارایشتگەیەکی سلێمانی وەرگرتووە بۆ نۆژەنکردنەوەی کەرەستەکانی، هەروەها تەنها لە یەک پڕۆژەی نیشتەجێبووندا نزیکەی یەک ملیۆن و نیو تاوەکو شەش ملیۆن دیناری لە 170 ماڵ وەرگرتووە.

کامەران کەریم