دەسپێکی سەیر و سەمەری نەیمار لەگەڵ ئەلهیلال

(0) / / ورزش / زایەڵە نەیمار عەرەبستان تۆپی پێ


Sep 17, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ ئەستێرەی تیپی نیشتمانی بەڕازیل دەسپێکێکی سەیر و سەمەری هەبوو لەگەڵ تیپی ئەلهیلالی عەرەبستانی سعوودی.

لە درێژەی پێشبڕکێیەکانی لیگی تۆپی پێ عەرەبستان و لە حەوتەی شەشم بەملاوە، تیپی ئەلهیلال لەگەڵ تیپی ڕیاز کێ بەر کێ داوە و بە ئاکامی 6 بەر 1 سەرکەفتنی بەدەست هێنا.

نەیمار جونیۆر ئەستێرەی بەڕازیلی یەکەمین یاری خۆی بۆ ئەلهیلال لەو دیدارەدا ئەنجام داوە. ئەستێرەی بەڕازیلی دەسپێکێکی سەیر و سەمەری هەبوو لەگەڵ تیپی سعوودی.

هەر بەو بۆنەش نواف ئیلاسیوی هەواڵنێری عەرەبستانی بە بڵاو کردنەوەی ئاماری کورتی نەیمار لە گۆڕپانی یاریدا، وەکوو باشترین یاریزان نێوی لێ بردووە.

نەیمار لەو کێبەرکێیەدا سەرجەم 25 خولەک یاری کرد و ڕاستەوخۆ لەسەر سێ گۆڵی تۆمارکراو کاریگەری هەبوو، ئەستێرەی بەڕازیلی 2 گوڵ و 1 پاسی گوڵیشی تۆمار کرد.

کەژاڵ حەمیدی