بەمەبەستی بەدواچوون بۆ جێبەجێكردنی رێككەوتنی ئەمنیی عێراق و ئێران؛ قاسم ئەعرەجی بەرەو هەولێر بەڕێکەوت

(0) / / کردستان / زایەڵە محەمەد شیاع سودانی قاسم ئەعرەجی عێراق


Sep 18, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - لەسەر راسپاردەی محەمەد شیاع سودانی، قاسم ئەعرەجی راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق بەمەبەستی بەدواچوون بۆ جێبەجێكردنی رێككەوتنی ئەمنیی عێراق و ئێران بەرەو شاری هەولێر بەڕێکەوت.

نوسینگەی قاسم ئەعرەجی راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق بڵاویکردەوە، ناوبراو ئەمڕۆ بە سەرۆکایەتیی شاندێکی باڵا بەرەو شاری هەولێر بەڕێكەوت.

مەبەستی سەردانەکەی ئەعرەجی گفتوگۆکردن و بەدواداچوونە بۆ جێبەجێکردنی ئەو رێککەوتنە ئەمنییەکەی حکومەتی عێراق لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران لەڕووی ئەمنییەوە واژۆیان کردووە.

کامەران کەریم