بە هۆی نەشیاوی نزیکەی سەد سەتڵ ماستی خۆماڵی لە سەیدسادق لەناوبرا

(0) / / کردستان / زایەڵە سەید سادق ماس تەندروستی


Sep 18, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - قایمقامیەتی سەیدسادق ڕایگەیاند:لە پێنـاو بـەرژەوەنـدی گشتی و پاراستنـی تـەنـدروستی هاووڵاتیـانی قەزاکەمـان، لیژنـە هاوبـەشـەکانی قائمقامیـەت بە هاوکـاری بازگـەی سیدصادق - سلێمانی ، بڕی زیاتر لە (١٠٠) سەد سەتڵ ماستی خۆماڵی لە نێـو بـارهـەڵگـرێکدا دەسـتی بـەسـەردا گـرت، کە خاوەنەکەی دەی ویست بە شێوەیەکی نا تەندروست و دوور لە ڕێنماییەکانی تەندروستی لە قـەزای پێنجـوێنـەوە بیبات بۆ فـرۆشتن و ساغکـردنـەوەی بە سـەر هاووڵاتیاندا .

رونیشکراوەتەوە:پاش پشکنینی لە لایـەن بەشی خۆپاراستنی تەندروستی دەرکەوت کە ئەو ماستە شیاوی خواردن نی یە بۆ مرۆڤ و سەر جەمیان لە ناوبران .

کامەران کەریم