بارانێکی زۆر دەبارێت
(0) /
زایەڵە - بەپێی پێشبینییە کەشناسییەکان، مانگی داهاتوو بارانێکی زۆر لە هەرێمی کوردستان دەبارێت و ئەگەری دروستبونی لافاویش هەیە.
ئاراس جەبار شارەزای دیاری کەشناسی لە هەرێم رایگەیاند: بەگوێرەی دواین گۆڕانکاریەکانی نەخشی ئەوروپی (ECMWF) دوور مەودا پێشبینی دەکرێت لە ماوەی مانگی داھاتوو رێژەیەکی زۆری باران لە ناوچە جیاجیاکانی ھەرێمی کوردستان و عێراق ببارێت کە رێژەیەکی،زۆر بەرزە بە نیسبەت مانگی ١٠ و دڵخۆشکەرە.
ئاماژەی بەوەشکرد: وێرای کەمبوونەوەی رێژەی دروستی پێشبینیە دوور مەوداکان بەڵام لە ئێستاوە دەرکەوتنی بارانێکی زۆر بۆ مانگی داھاتوو ئاماژەیەکی ڕوونە کە پایزێکی پر باران و کەم وێنەمان لە پێشە.
دەشڵێت: دەریا و زەریاکان گەرمبوونی بەرچاویان بەخۆیەوە بینیوە بۆیە شەپۆلەکان و سیستەمە نزمەپەستانیەکان لەبەرگەھەودا لە کاتی ئاسایی ناجێگیرتر و بەھێزتر دروست ئەبن کە زۆر کات توانای بەرھەم ھێنانی بارانی زۆر و لێکەوتەی مەترسیداریان ئەبێت بۆ سەر ئەو ناوچانەی روویان تێدەکەن.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: