قائیمقامیه‌تی سلێمانی هۆشداری به‌م شوێنانه ده‌دات به‌هۆی هه‌بونی خوار (18) ساڵ/ گێم سەنتەری چوارچرا داخرا
(0) /
زایەڵە - به‌هۆی سه‌رپێچیكردن له رێنماییه‌كانی كاركردن و هه‌بونی نه‌وجه‌وان و ته‌مه‌ن خوار (18) ساڵ قائیمقامیه‌تی سلێمانی گێم سه‌نته‌ری چوارچرا، له‌گه‌ڕه‌كی چوارچرا داده‌خات و سه‌رۆكی لیژنه‌كانیش هۆشداری توند به‌م شوێنانه ده‌دات.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، راپۆرتی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی پائیمقامیه‌تی سلێمانی ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌كردوه؛ بەهۆی پانەندنەبون بەمەرج و رێنماییەکانی کارکردن، نه‌بونی مۆڵه‌ت و هه‌بونی (10) نه‌وجه‌وان و خوار ته‌مه‌ن (18) ساڵ له شوێنه‌كه‌یدا، به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی لیژنەكان گێم سەنتەری چوارچرا دادەخرێت، و خاوەنەکەشی روبەڕوی رێکاری یاسایی دەکرێتەوە.
رێكان جه‌مال سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی بەزایەڵەی ڕاگه‌یاند: پێشتر له‌ڕیگه‌ی سه‌ردانی لیژنه‌كان و راگه‌یاندنه‌كانه‌وه هۆشداری به‌سه‌رجه‌م گازینۆ، كافتریای نێرگه‌له و خواردنه‌وه كحولییه‌كان كردوه، كه كه تابلۆی (هاتنه ژوره‌وه بۆ خوار ته‌مه‌ن 18 ساڵ قه‌ده‌غه‌یه) لە شوێنەکانیان هه‌ڵبواسن هه‌روه‌ها به‌هیچ جۆرێك خواردن و خواردنه‌وه یاخود نێرگه‌له پێشكه‌ش به مناڵی نه‌وجه‌وان نه‌كه‌ن،به‌پێچه‌وانه‌وه له‌لایه‌ن لیژنه‌كانه‌وه شوێه‌كانیان داده‌خرێت و خاوه‌نه‌كانیشیان روبه‌ڕوی رێكاره یاسایی تونده‌كان ده‌كرێنه‌وه.
لەکاتی هەبونی گومان یان بۆ گەیاندنی سکاڵا و زانیاری بەقائیمقامیەتی سلێمانی و لیژنە هاوبەشەکان، پەیوەندی بە ژمارە مۆبایلی (07708677777)ـەوە بکەن.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: