سەرۆک کۆماری ئێران: مێزی دانوستانمان بەجێ نەهێشت، بەڵام لایەنەکانی بەرانبەر دڵیان بە ئاژاوەکان خۆش بوو
(0) /
زایەڵە ـــ ئایەتوڵڵا سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە گەلی ئێران هەڵسەنگاندن و بەراوردکانی وڵاتانی ڕۆژئاواییان تێکدا و ڕێگەیان نەدا ڕەوتی ئاژاوە لە وڵات بگاتە ئامانجەکانی.
سەروک کۆماری ئێران لە وڵام بە پرسیاری تەلەفەزیونی نیشتمانی ئەم وڵاتە لە پرێس کونفڕانسێک لە ئەمریکا گوتی: چاوەڕوانی و داخوازی ئێران لە باسی ڕێکەوتنی ئەتۆمی ناسراو بە بەرجامدا، بەجێهێنانی بەڵێن و بڕیارەکانە لە لایەن ئەورووپا و ئەمریکاوە و هەروەها هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆ زاڵمانەکان دژ بە ئێرانە و دەبێ ئەمریکا و ئەورووپا نیازپاکی خۆیان لەمبارەوە پیشان بدەن.
ئاماژەی بەوەش دا; بە گوێرەی پشتڕاستکردنەوەکانی چاودێران لەوانە ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی، تەنیا کۆماری ئیسلامی ئێران پابەندییەکانی لە ڕێکەوتنی ئەتۆمی بەجێیهێناوە و لایەنەکانی دیکە ڕێکەوتنەکەیان پێشێل کردووە.
ڕەئیسی جەختی لەسەر ئەوەش کردەوە: مێزی دانوستانمان بەجێ نەهێشتووە، بەڵام لایەنە بەرانبەرەکان بەهۆی هەڵسەنگاندن و بەراوردی هەڵەوە دڵیان بە ئاژاوەنانەوە و تێکدانی ئارامی ئێران خۆش کردبوو، بەڵام گەلی ئێران هەموو هەڵسەنگاندنەکانی وڵاتانی ڕۆژئاواییان تێکدا و ڕەوتی ئاژاوەیان ناکام هێشتەوە.
هەر وتەیەک دەبێ کرداری لەگەڵ بێت.
تێبينيێك بنێرە: