گرووپی شاخەوانی هەریری من یەکەم گەشتی پاییزی ئەنجامدا

(0) / / ورزش / زایەڵە هەریر پاییز


Sep 23, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ــ دوێنێ هەینی ٢٢ی ئەیلول٢٠٢٣ تیمێک لە گرووپی شاخەوانی هەریری من یەکەم گەشتی خۆی بۆ کانی گا ئەسپ لەناحیەی سرێشمە سازکرد 

  دەسپێکی ئەو گەشتە کاتژمێری 8ی بەیانی بوو کە لە هەریر بە ڕێکەوتن  
 بۆ ناحیەی سرێشمە، پاشان تیمەکە لە كاتژمێر ٨:٤٠ دەقە دەستیان کرد بە رۆیشتن بۆ گائەسپ نزیکەی ٩:٤٥ گەیشتن بە شوێنی مەبەست
 دواتر لە کاتژمیر (١٠:٣٠)بەرێکەوتین  بۆ زنجیرە چیای برادۆست دواتر بە ئاراستەی رۆژ هەلات. 

(١٢:٣٠)پشویەک بۆ نانخواردن، ئینجا لە کاتژمێر ١:٤٠دەستکرا بەرۆیشتن تا گەیشتن بەگەلی،لە کاتژمیر ٥:٠٠ گەشتەکە بەسەلامەتی کۆتایی هات سوپاس بۆ خوای گەورە گەراینەوە هەریر

راگەیاندنی گرووپی شاخەوانی هەریری  من