ڕۆناڵدۆ: هەستێکی زۆر خۆشم هەیە لەوەی کە لە عەرەبستانم
(0) /
زایەڵە ـــ کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ وتی ئامادەبوون لە وڵاتی عەرەبستاندا هەستێکی زۆر خۆشی پێ پەخشیوە.
شەوی ڕابردوو تیپی نەسر لە ئێل کلاسیکۆی عەرەبستاندا 4 بەر 3 ئەللاهی جەدەی تووشی شکست کردووە، کریستیانۆ بە تۆمار کردنی 2 گوڵەوە ڕۆڵێکی زۆر گرنگی لە سەرکەفتنی تیپەکەیدا گێڕا.
هێرشبەری پورتێگالی نەسەر پاش کۆتایی یارییەکە گوتی: هەر دوو تیپەکە یارییەکی زۆرباشیان پێشکەش کرد و لە ئەللاهیشدا یاریزانانێکی زۆر باش و بەهێز بوونیان هەیە لەبارەی ئەو گوڵەی ە تومارم کرد دەبێ بڵێم من عاشقی یاریکردنم و بەڕاستی لە تۆپی پێ چێژ ئەبەم و ئەوەی لام گرنگە سەرکەفتنی تیپەکەمە، یاری دەکەم تا ئەو کاتەی پێیەکانم بلێن ئەدی بەسە و تەواو.
ڕۆناڵدۆ وتیشی: عەرەبستان وڵاتێکی زۆر جوان و خۆشە و ئامادەبوونم لێرەدا هەستێکی زۆر خۆشی پێبەخشیوم. خەڵکی عەرەبستان زۆر باشن و وەرزشی توپی پێیان لا جوانە و گرنگی پێ ئەدەن و بە هۆی گواستنەوەی یاریزانانی باشەوە ئەوا لیگی عەرەبستان بەرەوپێش دەڕوا، هەوڵ ئدەم تا زیاتر بەدەست بهێنم لەبەر ئەوەی خەڵکی لایەق باشترینەکانن.
کەژاڵ حەمیدی
تێبينيێك بنێرە: