بڕیارە ئەمڕۆ یەکشەممە مووچەى مانگى هەشتى لیواکانی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە دابەش بکرێت

(0) / / کردستان / زایەڵە موچە پێشمەرگە


Sep 24, 2023

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - وەزارەتى پێشمەرگەى هەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە: دواى ئەوەى لە دوو رۆژى رابردوودا هاوکاری هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ لیواکانی وەزارەتی پێشمەرگە خرایە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە و بڕیارە ئەمڕۆ مووچەی مانگی هەشت دابەشبکرێت.
 
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە: بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بودجە و بەرنامەکان (ژمێریاریی سەربازی)، رێکارە دارایی و ژمێریارییەکانی ئەنجام داون و بانکەکان ئاگادار کراونەتەوە، کە ئەمڕۆ مووچەی مانگی ئابی 2023ی لیواکانی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە دابەش بکەن.
 
کامەران کەریم