هه‌فته‌یه‌ك ماته‌مینى ڕاگه‌یه‌نرا

(0) / / عراق / زایەڵە ماتەمینی نەینەوا حەمدانیە ئاگرکەوتنەوە


Sep 27, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - پارێزگاری نەینەوا ئاشكرایكرد، ماوه‌ى یەک هەفتە ماتەمینی لەپارێزگای نەینەوا بەهۆی ڕوداوەکەی قەزای حەمدانییە ڕاده‌گه‌یه‌نرێت.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی پارێزگاری نەینەوا لەڕاگەیەندراوێکدا ئاشكرایكردوه‌، نەجم جبوری بۆ ماوەی یەک هەفتە ماتەمینی ڕاگەیاندوه‌و ئاهەنگە تایبەتەکانی بەبۆنەی یادی لەدایکبونی پێغەمبەر محەمەد (د.خ) دوادەخرێت بەهۆی ڕوداوی ئاگرکەوتنەوەکەی قەزای حەمدانییە.

له‌و ڕاگه‌یه‌نراوه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، سبەینێ پێنجشەممە 28ی ئەیلول، خولەکێک بێدەنگی‌و ماتەمینی لەسەرجەم بەڕێوەبەرایەتی‌و دامودەزگاکانی پارێزگای نەینەوا بەڕێوەدەچێت.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، پارێزگاری نەینەوا سەرجەم شوێنەکانی عیبادەتەکانی ئاڕاستە کردوە کە دوعای بۆ سەرجەم قوربانییانی ڕوداوەکە بکەن.