٤١١ کەسی دیکە لە هەرێمی کوردستان تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و ٤ی دیکە مردن

(0) / اجتماعی


Mar 23, 2021

قەبارەی فۆنت:
وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد کە لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا لە هەرێمی کوردستان ٤١١ کەسی دیکە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوونە.
لە راگەیەندراوەکە کە وێنەیەکی بۆ زایەڵە نێردراوە لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ٤ تووشبووی دیکەی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان گیانیان لەدەست داوە.
ئەمەی خوارەوە دەقی راگەیەندراوەکەیە:-
ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە (٣٩١)
١. پشکنین: (٣٩٧٥ پشکنینی نوێ)
• (١١٦٠) هەولێر
• (١٠٩٧) سلێمانی
• (١٥٦١) دهۆك
• (٤) هەڵەبجە
• (٦٤) گەرمیان
• (٨٩) ڕاپەڕین

٢. تووشبوو: (٤١١ تووشبووی نوێ)
• (١٦٥) هەولێر
• (١٤٧) سلێمانی
• (٩٧) دهۆك
• (٠) هەڵەبجە
• (٢) گەرمیان
• (٠) ڕاپەڕین

٣. چاکبوون: (١٦٦ چاکبوون)
• (٦٤) هەولێر
• (٥٧) سلێمانی
• (٤٤) دهۆك
• (١) هەڵەبجە
• (٠) گەرمیان
• (٠) ڕاپەڕین

٤. مردن: (٤ مردن)
• (٢) هەولێر
• (١) سلێمانی
• (٠) دهۆك
• (٠) هەڵەبجە
• (١) گەرمیان
• (٠) ڕاپەڕین
ئاماری گشتی:
کەڕەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)
پشکنین ١٣٢٧٥٦٦ (٤٧٦٠٨٩ هەولێر، ٢٨٣١١٤ سلێمانی، ٥٦٠٦٧٦ دهۆك، ٧٦٨٧ هەڵەبجە)
تووشبوون ١١٦٢٩٥ (٤١٠٢٥ هەولێر، ٣٣٥٢٤ سلێمانی، ٣٨٦٢٥ دهۆك، ٣١٢١ هەڵەبجە)
چاکبوون ١٠٧١٩٤ (٣٧٦٢١ هەولێر، ٣٠١٩٢ سلێمانی، ٣٦٤١٨ دهۆك، ٢٩٦٣ هەڵەبجە)
لەژێر چارەسەر ٥٤٩١ (٢٤٣١ هەولێر، ١٦٠١ سلێمانی، ١٤٤٤ دهۆك، ١٥ هەڵەبجە)
مردن ٣٦١٠ (٩٧٣ هەولێر، ١٧٣١ سلێمانی، ٧٦٣ دهۆك، ١٤٣ هەڵەبجە)
بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).
وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جەخت دەکەینەوە هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).
وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
٢٣ی ئازار ٢٠٢١