ئەمڕۆ کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتیی بە بەشداریی 600 ئەندام لە سلێمانی دەستپێدەکات
/
کردستان
/
زایەڵە
یەکێتی
کۆنگرەی پێنج
بافڵ تاڵەبانی
زایەڵە - ئه‌مڕۆ 27-9-2023، یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان پێنجه‌مین كۆنگره‌ی خۆی به‌ئاماده‌بوونی 600 ئه‌ندامی كۆنگره‌و ژماره‌یه‌كی زۆر میوانانی بیانی و عیراقی و هه‌رێمی له‌سلێمانی ده‌به‌ستێت.
ئه‌نجامدانی پێنجه‌مین كۆنگره له‌م كاته‌دا كه بۆ یه‌كه‌مجاره له‌مێژووی یه‌كێتیدا كۆنگره له‌پێش واده‌ی خۆیدا ببه‌ستێت، گڕوتینێكی نوێی به‌هه‌ڤاڵانی یه‌كێتی به‌خیشوه‌و به‌ئومێده‌وه له‌كۆنگره‌ی حزبه‌كه‌یان ده‌ڕوانن.
له‌پێنجه‌مین كۆنگره‌ی یه‌كێتیدا، پێشنیاری كه‌مكردنه‌وه‌ی ژماره‌ی ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی بۆ 10 كه‌س و هه‌روه‌ها پێشنیاری دروستكردنی سێ ئه‌نجومه‌ن له‌كۆنگره ده‌كرێت، كه‌بریتین له ئه‌نجومه‌نی باڵای سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان و ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی و ئه‌نجومه‌نی پشتیوانی.
له‌كۆنگره‌دا ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی، بۆ 51 هه‌ڤاڵ كه‌م ده‌كرێته‌وه كه یه‌ك سه‌رۆك و 50 ئه‌ندامی ده‌بێت، هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌نی پشتیوانیی راسته‌وخۆ سه‌رۆك خۆی سه‌رپه‌رشتی ده‌كات، ئه‌مه‌ش ئه‌نجومه‌نێكه بۆ هێنانه پێشه‌وه‌ی كادری نوێ و گه‌نجان و ژنان، كه‌ده‌بێته ناوه‌ندێك بۆ دروستكردنی سه‌ركردایه‌تی له داهاتوودا و ده‌سته‌یه‌كی كارا ده‌بێت و به‌پێی راسپارده‌كانی سه‌رۆك ئه‌ركه‌كانیان جێبه‌جێ ده‌كه‌ن.
هه‌ر له‌كۆنگره‌ی پێنجه‌مدا په‌یڕ‌ه‌وی ناوخۆی حزب هه‌موار ده‌كرێته‌وه و مه‌ركه‌زییه‌ت له‌ناو حزبه‌كه‌دا ده‌چه‌سپێت و له‌دوای كۆنگره‌وه هه‌موو بڕ‌یارێك به كۆده‌نگی ده‌بێت و یه‌كێتی ده‌بێته‌وه به یه‌كێتی خه‌ڵكانی ره‌نجده‌ر و زه‌حمه‌تكێش.
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە 1-06-1975 دامەزراوە و ئەندامی رێکخراوی سۆسیالیست ئینتەرناشناڵە.
- لە حوزەیرانی 1975 بەیاننامەی دامەزراندنی یەکێتی لە دیمەشق راگەیێندرا.
- لە ساڵی 1992 یەکەمین کۆنگرەی لە شارەکانی هەولێر و سلێمانی بەست و 793 ئەندام بەشداربوون.
- لە ساڵی 2001 دووەمین کۆنگرەی بە بەشداریی 1247 ئەندام لە سلێمانی بەست.
- لە ساڵی 2010 بە بەشداریی زیاتر لە 1500 ئەندام، کۆنگرەی سێیەمی بەست.
- لە ساڵی 2019 بە بەشداریی زیاتر لە 1000 ئەندام کۆنگرەی چوارەمی بەست و بۆ یەکەمجار سیستمی هاوسەرۆکیی پەسندکرد.
هەروەها یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پێنج پلنیۆمی بەستووە.
- ساڵی 1990 لە قاسمەڕەش یەکەمین پلنیۆمی بەست
- ساڵی 1995 لە هەولێر دووەمین پلنیۆمی بەست
- ساڵی 2007 لە قەڵاچوالان سێیەمین پلنیۆمی بەست
- ساڵی 2009 لە سلێمانی، چوارەمین پلنیۆمی بەست
- ساڵی 2013 لە سلێمانی، پێنجەمین پلنیۆمی بەست
جگە لە کۆنگرە و پیلینۆمەکان یەکێتی لە تەمەنیدا دوو کۆنفرانسیشی سازکردووە:
- لە 31-8 تاوەکو 12-9-1977 لە برادۆست.
- 2-18ـی ئاداری 1980 لە ناوزەنگ.
تێبينيێك بنێرە: