گەرمیان: ڕووداوێکی هاتووچۆ سێ برینداری لێ کەوتەوە
(0) /
زایەڵە - لەسەر ڕێگای کەلار دەربەندیخان نزیک گوندی عیسای بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆوە سێ کەس برینداربوون.
هاتوچۆی گەرمیان ڕایگەیاند: لەسەر ڕێگای کەلار دەربەندیخان بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆوە لە نێوان (جێب لاریدۆ - نیسان پیکاب)سێ کەس برینداربوون، بریندارەکان شۆفێر و سەرنشینێکی نیسان پیکابەکەیە لەگەڵ سەرنشینێکی ئۆتۆمبێلی جێب لاریدۆ.
هەردوو ئۆتۆمبێلەکە بەئاراستەی قەزای دەربەندیخان ڕۆیشتوون لەناو گوندی (عیسای) ڕوداوەکە ڕوویداوە، پاشان هەردوو ئۆتۆمبێلەکە وەرگەڕاوە بەمەبەستی زانینی هۆکاری ڕووداوەکە و چۆنیەتی ڕووداوەکە لێکۆڵینەوە لەلایەن تیمی هاتوچۆی گەرمیانەوە بەردەوامە، هەر سێ بریندارەکە گەیەنراونتە نەخۆشخانەی شەهید مەلا ئەحمەد کەلاری لەناحیەی باوەنور.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: