کۆنگرەی یەکێتی بۆچی دواخرا و کەی هەڵبژاردنی ئەندامانی سەرکردایەتی دەکرێت
(0) /
زایەڵە - ئەمڕۆ سێیەمین رۆژی پێنجەمین کۆنگرەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە سلێمانی بەردەوام دەبێت و گفتوگۆکانی کۆنگرەش دەستپێدەکاتەوە.
وتەبێژی کۆنگرەش ڕایگەیاند: ئەو دوو لیژنەیەی کە دوێنێ کارەکانیان تەواو نەکردبوو، ئەمڕۆ تەواوی دەکەن و بڕیاریشە ئەندامانی سەرکردایەتی هەڵبژێردرێن.
تەلار لەتیف وتەبێژی پێنجەمین کۆنگرەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند:دوێنێ کە دووەم رۆژی کۆنگرەی یەکێتی بوو، لیژنەکانی شەهیدان و زیندانیان و کەمئەندامان و پەیڕەو کارەکانی خۆیان تەواو نەکردوو، ئەمڕۆش وەک سێیەمین رۆژ گفتوگۆکانی کۆنگرە بەردەوام دەبێت.
هەر لەئەمڕۆدا ئەندامانی ئهنجومهنی سهركردایهتی یەکێتی هەڵدەبژێردرێن و رێکارەکانی تری کۆنگرە تەواو دەکرێن کەلەرۆژانی رابردوو تەواونەکراون.
هاوکات بە پێی زانیارییەکان كۆنگرەی یەكێتی دواخرا بۆ كاتژمێر “1:30” خولەكی دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: