50 هەزار گەشتیار لە سێ ڕۆژی جەژنی نەورۆزدا هاتنە هەرێمی کوردستان

(0) / اقتصادی


Mar 23, 2021

قەبارەی فۆنت:

سەرۆکی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم ئەمڕۆ سێشەممە رایگەیاند: لە سێ رۆژی جەژنی نەورۆزدا زیاتر لە 50 هەزار گەشتیار روونیان لە هەرێمی کوردستان کردووە کە لە ناوەراست و خوارووی عێراوە هاتوون لە رێگەی دەروازە سنوورییەکان و فڕۆکەخانەکان.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، ئەمەل جەلال سەرۆکی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم ئەوەشی بۆ SNN راگەیاند: لەو رێژەی گەشتیارە زیاتر لە 10 هەزاری هاتوونەتە سلێمانی 35 هەزار گەشتیار هانوونەتە هەولێر و 6 هەزار و 700 گەشتیاریش هاتوونەتە پارێزگای دهۆک.
ئەمەل جەلال ئاماژەی بەوەشکرد: ئێمە دەمانەوێت کەرتی گەشتوگوزار لە هەرێم پەرە پێ بدەین و ببێتە هۆی بەدەستهێنانی داهات بۆ کوردستان، شانبەشانی کەوت کەرتی گەشتیاری رۆڵی خۆی هەبێت بۆ داهاتی بەدەستهێنای داهات بۆ هەرێم، لەهەمان کاتدا گەشتکردن بۆ ناوچەکانی کوردستان تەنیا لە وەرزی بەهاردا نەبێت و سەرجەم وەرزەکان گەشتیاران سەردانمان بکەن، لەگەڵ ئەوەشدا گەشتیاری ئاینیمان هەبێت، لەگەڵ گەشتیاری کێبڕکێ و سەرکێشی بەتایبەتی لە وەرزی بەفرباریندا، ئێمە دەمانەوێت کەرتی گەشتیاری لە هەرێمی کوردستان بکەینە کەرتێکی هەمە جۆر.