جامی جیهانی باسکە/ سەرکەفتنی ژاپۆن و سوودانی باشوور بۆ ئۆڵومپیک

(0) / / ورزش / زایەڵە باسکە ژاپۆن ئۆلۆمپیک


Sep 30, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ تیپە نیشتمانییەکانی باسکەی ژاپۆن و سوودانی باشوور، ئیزنی بەشداری یارییەکانی ئۆڵۆمپیکی 2024ی پاریسیان وەرگرتووە.

تیپی نیشتمانی باسکەی ژاپۆن لە دوایین یاری خۆی بۆ جڵمی جیهانی 2023 بە ئاکامی 80 بەر 71 کیپڤوردی تووشی شکست کردووە و وەکوو باشترین تیپی ئاسیایی جامی جیهانی، دەڕوات بۆ ئۆڵۆمپیکی 2024ی پاریس.

ژاپۆنییەکان بە 3 سەرکەفتن، 2 دۆڕاندن و 8 سەرپشک کۆتاییان بە جامی جیهانی هێناوە.

تیپەکانی دیکەی ئاسیا، لە هەمان کێ بەر کێیانەدا بۆ بەدەستهێنانی ئیزنی بەشداری پێشبڕکێیەکانی هەڵبژاردنی ئۆڵۆمپیک هەوڵ ئەدەن.

هەروەها تیپی سوودانی باشوور بە ئاکامی 101 بەر 78 بەرانبەر بە تیپی ئانگۆلا وەکوو باشترین تیپی ئەفریقی ئیزنی بەشداری ئۆڵۆمپیکی 2024ی بەدەست هێناوە.

کەژاڵ حەمیدی