مێسی بۆ فیناڵی جامی ئازادی ئەمریکا یاری دەکات؟

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش مێسی ئەمریکا


Sep 30, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ ڕاهێنەری تیپی ئینتر مەیامەی باسی دۆخی مێسی دەکات بۆ بەشداری فیناڵی جامی ئازادی ئەمریکا.

بە پێی ڕاپۆرتی زایەڵە، لیونێل مێسی ئەستێرەی ئەرجەنتینی مانگی ڕابردوو لە ڕۆژەکانی (فیفادەی) تووشی گەزن بووە و بۆیە چەن یاری دوایینی تیپی ئینترمەیامەی لەدەست داوە.

تیپی ئینترمەیامەی ئەوڕۆ لە فیناڵی جامی ئازادی ئەمریکا لەگەڵ تیپی هیۆستۆندا یاری دەکات هەر لەمبارەوە ڕاهێنەری تیپی ئینەر دەڵێت: دەبێ چاوەڕوان بین بزانین چی ڕوو ئەدات ئێمە ناتوانین لەسەر مێسی ڕیسک بکەین.

ناوبراو وتیشی: یاری فیناڵ زۆر هەستیارە و بێگومان ئامادەبوونی مێسی لەم یارییەدا زۆر گرنگە دەبێ چاوەڕوان بین دەبێ دۆخی مێسی هەڵسەنگنین ئیجا بڕیار بدەین

کەژاڵ حەمیدی