مۆڵەتی 72 سەعات دەدەنە حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم

(0) / / کردستان / زایەڵە هەرێمی کوردستان تەندروستی مۆڵەت حکومەت کوردستان


Sep 30, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - سەندیکای کارمەندانی تەندروستی لقی سلێمانی ڕایگەیاند، پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی بایکۆت هەڵدەپەسێرن، بەڵام کاتی دەوام کەمدەکەنەوە.

 هاوژین عوسمان، سەرۆکی لقی سەندیکای کارمەندانی تەندروستی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕاگەیەندراوێکی خوێندەوە و باسی لەوەکرد بە لەبەرچاوگرتنی ڕەوشی سەختی هاووڵاتیان بڕیاریانداوە بۆ ماوەیەکی کاتی بایکۆت بوەستێنن.

لە ڕاگەیەندراوەکەی سەندیکای کارمەندانی تەندروستی هاتووە:  لە بەرواری 10 ئەیلوول پاش کۆبوونەوەمان لەگەڵ نووسینگە، نوێنەرایەتی و لیژنە پسپۆڕییەکان بڕیارماندا 72 کاتژمێر بدەین بە حکومەت کە مووچەی ناوەندی تەندروستی دابەشبکات، بۆیە لە 13 ئەیلوول بایکۆتمان ڕاگەیاند، هاوکات لە پاش دابەشکردنی مووچە لە25 ئەیلوول تا ئەمڕۆ بەردەوامبووین لە بایکۆت، بڕیارماندا لە پێناو بەرژەوەندی هاووڵاتیان بۆ ماوەیەکی کاتی بایکۆت هەڵپەسێرین، بەڵام هەوڵەکانمان دەخەینەگەڕ بۆ گەڕاندنەوەی بۆئەوەی دوو مووچەی فەوتاوی پزیشکان و کارمەندان بگەڕێتەوە.

کامەران کەریم