نزیکەی 57تۆن خوێی خۆراکی دەستی بەسەرداگیرا

(0) / / کردستان / زایەڵە خوێی خۆراکی ئازاد موستەفا


Oct 02, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - د،ئازاد موستەفا بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەڵەبجە بەزایەڵەی ڕاگەیاند:  لە چوار چێوەی هەوڵەبەردەوامەکانی یەکەی پشکنینی خۆراک  مەرزی سەرتەك-پشتەی سەربە بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندرووستی هەڵەبجە لە پێناو پاراستنی تەندروستی هاووڵاتیان و ڕێگری کردن لە ساغکردنەوەی خۆراکی هاوردەکراو، کارمەندانمان توانیان دەستبگرن بەسەر بڕی (56.700 پەنجاو شەش تەن و حەوت سەد کیلۆگرام ) خـــوێــی خــۆراکــی  کە هاوتای تایبەتمەندی عێراقی نەبوون.

وتیشی: لێرەوە دڵنیایی دەدەینە هاوڵاتیان ڕێگە بەساغکردنەوەی خۆراکی ناتەندرووست نادرێت و وەک هەمیشەش داوا لە هاووڵاتیان دەکەین هاوکارمانبن لە بوونی هەر حاڵەتێکی لەوجۆرە یان کۆگایەکی نەشیاو کە خۆراکی ناتەندرووست بڵاوبکاتەوە.

هێمای بەوەشکرد: سوپاس بۆ کارمەندانمان لە یەکەی پشکنینی خۆراک مەرزی سەرتەک -پشتە کە بەردەوام و دڵسۆزانە ئەرکەکانیان بەجێ دەگەیەنن .

کامەران کەریم