یارییەکانی ئاسیایی/ وەلاوەنانی تیپی تۆپی پێ عەرەبستان
(0) /
زایەڵە ـــ تیپی تۆپی پێ عەرەبستان بە نێوی هیوای عەرەبستان لە قۆناخی یەک چوارمی دوایینی یارییەکانی ئاسیایی هانگژۆ بەرانبەر بە تیپی ئۆزبەکستان یارییەکەی دۆڕاوە و وەلاوە نرا.
لە یەکەمین دیداری قۆناخی یەک چوارمی دوایینی یارییەکانی ئاسیایی هانگژۆ تیپی تۆپی پێ ئۆزبکستان بەرانبەر بە تیپی هیوای عەرەبستان بە ئاکامی 2 بەر 1 یەرییەکەی بردەوە و چووتە نێو کۆڕی 4 تیپی سەرووی ئەو پێشبڕکێیانە.
تیپی ئۆزبەکستان بۆ سەرکەفتن تا بەشی فیناڵ دەبێ لەگەڵ سەرکەوتووی یاری نێوان کووریای باشوور و چین، یاری بکات.
لە بەشێکی دیکەی هەمان قۆناخ تیپی ئێران و هۆنگ هۆنگ پێکەوە کێبەرکێ ئەدەن.
کەژاڵ حەمیدی
تێبينيێك بنێرە: