ناوەڕۆکی دیداری نێوان ئەمینداری عەسائیب ئەهلی حەق و  یاریدەدەری سەرۆكی  ڕووسیا

(0) / / عراق / زایەڵە ڕووسیا خەزعەلی


Oct 03, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی عەسائیب ئەهلی حەق شێخ قەیس خەزعەلی لەگەڵ ئیگۆر لڤیتین یاریدەدەری سەرۆكی  ڕووسیا سەبارەت بە پەیوەندییە مێژووییەكانی نێوان هەردوو وڵات تاوتوێی كرا.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی عەسائیب ئەهلی حەق لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بەده‌ستی ئاژانسی هەواڵی زایەڵە گەیشتووە ڕایگەیاند:“شێخ قەیس خەزعەلی لە نووسینگەی خۆی لە بەغدا پێشوازی لە ئیگۆر لڤیتین یاریدەدەری سەرۆكی كۆماری ڕووسیا و شاندی یاوەری كە پێكهاتبوون لە باڵیۆزی كۆماری فیدراڵی ڕووسیا لە عێراق ئێلبروس كوتراشێ، و كۆمەڵێك ڕاوێژكار لە كرێملین كرد.

لە بەیاننامەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە: لە كۆبوونەوەكەدا باس لە پەیوەندییە مێژووییەكانی نێوان هەردوو وڵات كراوە، هەروەها ڕێگاكانی پەرەپێدانی هاوكاری هاوبەش لەژێر ڕۆشنایی ئەو دۆخە سەقامگیرییە بەرچاوەی كە عێراق لە ئێستادا شاهیدییە.

ئاماژەی بەوەشكرد  كە لڤیتین لای خۆیەوە جەختی لە خواستی وڵاتەكەی كردەوە بۆ بەهێزكردنی پەیوەندییە دوو قۆڵییەكان وپەرەپێدانی هاریكاریی نێوان هەردوو وڵات،هیوای بەردەوامی ئاسایش وسەقامگیری بۆ حكومەت وگەلی عێراق خواست،ئەمەش هاوكار دەبێت لەپەرەپێدانی پەیوەندییەكان و زیادكردنی ئاسۆی ئابووری وهاوكاری بە باشترین شێوەكان.