ئێحسان حەدادی ماڵئاوایی لە جیهانی پاڵەوانێتی دەکات
(0) /
زایەڵە ـــ ئێحسانی حەدادی پاش بەدەستهێنانی پێنجمین نیشان لە یارییەکانی ئاسیایی هانگژۆدا ئەوا بڕیاری داوە ماڵئاوایی لە جیهانی پاڵەوانێتی بکات.
ئێحسان حەدادی پاش بەدەست هێنانی نیشانی زێوی فڕێدانی دیسک لە یارییەکانی ئاسیایی هانگژۆدا، ماڵئاوایی لە جیهانی پاڵەوانێتی دەکات.
حەدادی 4 نیشانی ئاڵتوون و یەک نیشانی زێوی ئاسیای بەدەست هێناوە و وەکوو باشترین و پڕشانازیترین وەرزسوانی ئێرانی لە بەشی یارییەکانی ئاسیاییدا دەناسرێت.
شایانی ئاماژەیە کە ناوبراو یەک نیشانی زێوی ئۆڵۆمپیک و یەکنیشانی بڕۆنزی پێشبڕکێیەکانی جیهانیشی لە کارنامەی وەرزشی خۆیدا هەیە.
کەژاڵ حەمیدی
تێبينيێك بنێرە: