یارییەکانی ئاسیایی/ ڕووداوی سەیر و سەمر لە وەرزشی ڕاکردندا، دوو وەرزشوان و یەک نیشانی ئاڵتوون

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش ڕاکردن تەندروستی


Oct 04, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ فیناڵی وەرزشی ڕاکردنی 110 مەتری یارییەکانی ئاسیایی هانگژۆ لەگەڵ ڕووداوێکی سەیر و سەمر بەڕێوەچوو.

لە ڕۆژی نویەمی یارییەکانی ئاسیایی هانگژۆ، فیناڵی 100 مەتری ڕاکردنی بەشی پیاوان و لە کوتاییەکانی یارییەکەدا دوو وەرزشوان "یەقووب ئێلیووها" لە وڵاتی کووەیت و "شونیا تاکایاما" لە وڵاتی ژاپۆن بە تۆمار کردنی یەک ڕیکورد (13:41:409 چرکەسات) و هاوکات هێڵی کۆتایی یارییەکەیان بڕیوە و پێکەوە بوون بە خاوەن نیشانی ئاڵتوونی.

شایانی ئاماژەیە کە، نیوەی لە وەرزشوانانی وڵاتی هێند بە هۆی دوپینگکردنەوە ئیزنی بەشداری پیشبڕکێیەکانیان لێ وەرگیرایەوە.

نیشانی زێوی ئەو لقە وەرزشییە نەدرا بە هیچ وەرزشوانێک و وەرزشوانێکی خەڵکی چین نیشانی بڕۆنزی بردەوە


کەژاڵ حەمیدی