ژمارەیەك كۆڵان و شەقام لە شاری هەولێر نۆژەن و قیرتاو كرانەوە

(0) / / کردستان / زایەڵە هەولێر شارەوانی کوردستان


Oct 05, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕایگەیاند: لە هەڵمەتێكی فراواندا بەڕێوەبەرایەتییەكانی شارەوانی دوو و سێ و پێنج و شەش بە هەماهەنگی لەگەڵ كارگەی قیری شارەوانی، ژمارەیەك شەقام و كۆڵانیان لە سەنتەری شاری هەولێر نۆژەن و قیرتاو كردنەوە.

هەڵمەتەكەی ئەو بەڕێوەبەرایەتییانەی شارەوانی لە گەڕەكەكانی ئازادی و زانایان و كوردستان و ڕێگەی بەحركەی كۆن و سێبەردان و چەند شوێنێكی تری شاری هەولێر بەڕێوەچوون كە ژمارەیەكی زۆر كۆڵان و شەقام لەلایەن تیمەكانی ئەو بەڕێوەبەرایەتییانەی شارەوانییەوە نۆژەن و قیرتاو كرانەوە. 

بەڕێوەبەرایەتییەكانی شارەوانی لە شاری هەولێر بەردەوام پرۆسەی گەیاندنی خزمەتگوزاری جۆراوجۆر دەگەیەننە گەڕەك و سنووری بەڕێوەبەرایەتییەكانیان لەپێناو خزمەتكردنی زیاتری دانیشتووانی شاری هەولێر.

کامەران کەریم