پەیامی جوانی کەپیتانی پۆلەند بۆ تیپی نیشتمانی باڵەی خانمانی ئەفغانستان

(0) / / ورزش / زایەڵە ئەفغانستان وەرزش


Oct 06, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ کەپیتانی تیپی نیشتمانی پیاوانی پۆلەند سەبارەت بە شکستی تیپی نیشتمانی خانمانی ئەفغانستان کاردانەوەی پیشان داوە.

شکستی قورسی تیپی باڵەی خانمانی ئەفغانستان بەرانبەر بە ژاپۆن لە یارییەکانی ئاسیایدا، بەتایبەت شکستی 25 بەر 0 لە یەکێک لە بەشەکاندا، بوو بە هۆی ئەوەی کە هەموو میدیاکانی جیهان لەسەر ئەو بابەتە باس و گفتوگۆ بکەن.

تیپی نیشتمانی خانمانی ئەفغانستان کەوا وڵاتی خۆیاندا هەموو جۆرە مافێکیان پێشێل کراوە، ڕووبەڕووی پاڵپشتی گەرمی کەپیتانی تیپی نیشتمانی باڵەی پیاوانی پۆلەند بوونەتەوە.

بارتۆش کورک گوتی: ڕێزی زۆر تایبەتم هەیە بۆتان، هەنێ لە خەڵکی جیهان هەن کە هەموو توانی خۆیان بەکار دێنن تاکوو ژیانێکی زۆر ئاسایی پێک بێنن و بەڵکوو بتوانن ئەو شتەی کە پێیان خۆشە ئەنجامی بەن و بەدەستی بێنن و دەیانهەوێت لە هەموو جیهاندا پەرە بە ئومێد و هیوا بدەن، ئەوان شایانی هەموو جۆرە نیشان و مەداڵێکی ڕەنگاوڕەنگن.

کەژاڵ حەمیدی