زایەڵە هۆکاری نەبەستنی کۆنگرەی کۆمەڵەی قوربانیانی کیمیابارانی هەڵەبجە بڵاودەکاتەوە

(0) / زایەڵە هەڵەبجە کۆنگرە کۆمەڵەی قوربانیانی کیمیاباران لوقمان عەبدولقادر


Oct 06, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - لوقمان عەبدولقادر سەرۆکی کۆمەڵەی قوربانیانی کیمیابارانی هەڵەبجە بەزایەڵەی ڕاگەیاند: بۆکۆنگرەی کۆمەڵە ئامادەکاريیەکان تاڕادەیەک کراون، بەڵام ئەو تێچونەی کەپێویستە بۆئەو کۆنگرەیە داوامان لەپارێزگار کردووە بۆمان دابین بکات، بەنوسراوێک پارێزگار وەڵامی داوینەتەوە کەناتوانن ئەو بودجەیە دابین بکەن.

ناوبراو وتیشی:لەئێستادا لەهەوڵداین بەڵکو نوسراوێکمان بۆبکەن بۆوەزارەتی ناوخۆ یان لەڕێگای خەڵکی خێرخوازەوە ئەوبودجەیە دابین بکەین بۆبەستنی کۆنگرەی کۆمەڵەکەمان.

کامەران کەریم